بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٧٢٤ گوند و گەڕەک داخراون
بەهۆی بەفربارین و رەهێڵەوە رێگای ٧٢٤ گوند و گەڕەک لە پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، داخراون.

Kars
ئەرزەڕۆم - AA
بەهۆی بەفربارین و رەهێڵەوە رێگای ٧٢٤ گوند و گەڕەک لە پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، داخراون.
لە سەرانسەری ناوچەکە لە رۆژی سێشەممەوە بەفربارین و رەهێڵە کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکە. بەهۆی ئەمەیشەوە لە ئەرزەڕۆم ٦٠٠، لە دێرسم ٥١، لە ئەرزنجان ٤٥، لە ئاگری ٢٥، لە قەرسیش ٣ رێگای گوند و گەڕەک داخراون.
تیمەکان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگای گوند و گەڕەکەکان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش قۆڵیان لێ هەڵماڵیووە و سەرقاڵی راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی پێش ماڵ و فرۆشگاکانیانن.
تیمەکانی رێگاوبان هۆشدارییان داوە بە شۆفێران کە لەوانەیە بەهۆی کاریگەری بەفربارینەوە بەشێکی رێگاکان بیبەستێت.
شەپۆلی سەرماوسۆڵەی توند کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر شارۆچکەی ساریکامشی سەربە پارێزگای قەرس.
لە گوێسوانەی تەلار و خانووەکان چلوورە (سیخە سۆڵە) درووست بووە، بۆڕییەکانی سیستەمی گەرمکردنەوە بەستوویانە. شووشەی پەنجەرەکانی ماڵ، فرۆشگا و ئۆتۆمبێل و کلیلی دەرگاکان بەستوویەتی. فرۆشیاران شووشەی فرۆشگاکانیان بە ئامێری وشککردنەوەی قژ کردەوە. هاووڵاتییان بە داپۆشینی ئۆتۆمبێلەکانیان بە پێخەف و لێفە دەیانەوێت لە سەرما بیان پارێزن.
شەپۆلی سەرماسۆڵە کاریگەری نەرێنیشی کردووەتە سەر گیانلەبەرە کێوییەکان، باڵندە کێویەکان بە زەحمەت خواردنیان دەست دەکەوێت.