بەردەوامی هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوو ناوچەی دارستانەکانی ئەنتاڵیای گرتووەتەوە

Antalya
ئەنتاڵیا - AA
تیمەکان ئاگرکوژێنەوە، لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینییەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرن کە دارستانەکانی ئالانیا و ئاکسوویان لە پارێزگای ئەنتاڵیا گرتووەتەوە.
بە هۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، ئاگر لە دارستانەکانی سەربە قەزاکانی ئالانیا و ئاکسوو کەوتووەتەوە.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانی ئەنتاڵیا ڕەوانەی ناوچەکان کران.
تیمەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی دوو هێلیکۆپتەر، پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، دوو تانکەر بۆ پڕکردنەوەی ئاو، دوو ئۆتۆمبێلی دەستوەردانی سەرەتایی دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئالانیا کرد و، بۆ ئاگرەکەی ئاکسووش لە ڕێگەی دوو فڕۆکە، هێلیکۆپتەرێک، شەش ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، یەک تانکەر بۆ پڕکردنەوەی ئاو و دوو ئۆتۆمبێلی دەستوەردانی سەرەتایی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.