بەردەوامی سەرماوسۆڵە لە ئەرزەڕوم و قەرس و ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما لە شەودا دابەزی بۆ هەشت پلە ژێر سفری سەدی.
Erzurum
ئەرزەڕوم - AA
کەشوهەوای سارد باڵی بەسەر پارێزگاکانی ئەرزەڕوم، قەرس و ئەردەخاندا کێشاوە و تەمی چڕ و شەختە ناوچەکانی گرتووەتەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی کاتەکانی شەو ناو بە ناو ئەرزەڕومی گرتەوە، کاتەکانی بەیانی کەشوهەوای سارد باڵی بەسەردا کێشا.
هەروەها بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە شەودا بۆ سێ پلە ژێر سفری سەدی، بەستەڵەک لەسەر ڕێگاوبان و پیادەڕەوەکان دروستبوو.
بەهۆی تەمەوە ئۆتۆمبێلەکان بە ئەستەم ڕێگایان دەبڕی.
- قەرس
بەهۆکاری ئەو تەمە چڕەی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، مەودای بینین لەسەر ڕێگای قەرس-ئەرزەڕوم بۆ ١٠ مەتر دابەزیوە و، شۆفێران بە ئەستەم ڕێدەکەن.
هاوکات کەشوهەوای سارد و بەستەڵەک باڵی بەسەر قەزای ساریکامشدا کێشاوە.
لە قەزاکەدا کە پلەی گەرما لە شەودا بۆ چوار پلە ژێر سفری سەدی دابەزیوە، جامی ئۆتۆمبێلەکان و لقی درەخت و ڕووەکەکان بە شەختە داپۆشران.
بەهۆی کاریگەری سارما، گۆمە بچووکەکانی ڕووباری ئاجیسو بەستوویانە.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان کەشوهەوای سارد و تەم کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە شەودا بۆ هەشت پلە ژێر سفری سەدی، کەشوهەوای سارد و بەستەڵەک و شەختەیەکی زۆر دروستبووو و، درەخت و ڕووەکەکان بە شەختە داپۆشران.
دروستبوونی تەمی چڕ مەودای بینینی لە ناوەندی شارەکە کەمکردووەتەوە.
