بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە به پێوه‌ری ڕێخته‌ر قه‌زای ئانتاكیای هه‌ژاند
Hatay
ئه‌نقه‌ره/هاتای - AA
کاتژمێر ١٢:٢٠ به‌كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە به پێوه‌ری ڕێخته‌ر، قه‌زای ئانتاكیای سەر بە پارێزگای هاتای هه‌ژاند.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٢ پلە به پێوه‌ری ڕێخته‌ر كه چه‌قه‌كه‌ی قەزای ئانتاکیایە ڕوویداوە.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی حەوت کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
پارێزگای هاتای لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی به‌وه كرد كه تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی نەرێنیی نەگەیشتووەتە ناوەندی فریاگوزاری به‌په‌له 112 و، بەدواداچوون بۆ پێشهاته‌كان دەکرێت.
