توركيا

بورهانەدین دوران: "بە هاوکاری هەموو دامودەزگاکانی حکوومەت، لە ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' نزیک دەبینەوە"

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران: "تورکیای بێ تیرۆر کە بە یەکگرتوویی و یەکدڵی بەرەو پێش دەچێت بۆ نیشتمانێکی ئاشتی و ئارامە".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 05.11.2025 - نوێکردنەوە : 06.11.2025
بورهانەدین دوران: "بە هاوکاری هەموو دامودەزگاکانی حکوومەت، لە ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' نزیک دەبینەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران ڕایگەیاند کە بە هاوکاری هەموو دامودەزگاکانی حکوومەت، گەیشتن بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" هەنگاو بە هەنگاو لێی نزیک دەبینەوە. دەشڵێت، "تورکیای بێ تیرۆر کە بە یەکگرتوویی و یەکدڵی بەرەو پێش دەچێت بۆ نیشتمانێکی ئاشتی و ئارامە. بە هەمان شێوە کە بە ئیرادەوە بەرەو پێش دەچین، پشتیوانی و یەکگرتووی گەلەکەمان، خاڵی بەهێزی ئێمە دەبێت".

دوران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لێدوانی گرنگی لەبارەی چەندین بابەتی گرنگ لەوانەش تورکیای بێ تیرۆر هەتا گەڵاڵەکانی پەرلەمان، دۆزی فەڵەستین و نیشتمانی کەسک، پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە پەیامەکەیدا بورهانەدین دوران'دا هاتووە:

"بە هاوکاری هەموو دامودەزگاکانی حکوومەت، گەیشتن بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" هەنگاو بە هەنگاو لێی نزیک دەبینەوە. تورکیای بێ تیرۆر کە بە یەکگرتوویی و یەکدڵی بەرەو پێش دەچێت بۆ نیشتمانێکی ئاشتی و ئارامە. بە هەمان شێوە کە بە ئیرادەوە بەرەو پێش دەچین، پشتیوانی و یەکگرتووی گەلەکەمان، خاڵی بەهێزی ئێمە دەبێت". دوران وێڕای ئاماژەدان بە درێژکردنەوەی مۆڵەتنامەی ناردنی سەربازانی تورکیا بۆ عێراق و سووریا بۆ ماوەی سێ ساڵ، ڕایگەیاند، تورکیا وڵاتێکە کە نەک تەنیا ئاسایشی خۆی، بەڵکو ئاسایشی دراوسێکان، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەشی لە پێشینەی کارەکانی داناوە.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران نووسیوێتی: "بوونی سەربازانی ئێمە، گەرەنتیکەری ئاشتی، برایەتی و متمانەیە لە هەر شوێنک کە هەبن، ئێمە بۆ بەهێزکردنی متمانە لە سنوورەکانی خۆمان، لە دۆزی فەڵەستینییەکانیش پشتیوانی دەکەین و بە پێداگرییەوە لە پاڵ ستەملێکراواندا دەمێنینەوە. کرانەوەی ئۆفیسی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) لە ئەنقەرە، یەکێکە لەو هەنگاوانە کە ئاماژەیە بۆ پێداگریی تورکیا لە خەبات بۆ دادپەروەری و مرۆڤایەتی. بەو ئیرادەیە بەرگریی دەکەین لە سرووشتەکەشمان و نیشتمانی سەوز و ئەوە ئومێد دەبەخشینە بە ئایندە".

بورهانەدین دوران ڕاشیگەیاندووە کە ئامانجیان ٥٥٠ ملیۆن نەمام بچێنن و بە تایبەتیش لەو دارستانانەی کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە خەساریان بەر کەوتووە. ڕاشیگەیاندووە: "یەکەمین هەنگاو لە ١١ی تشرینی دووهەمەوە دەست پێ دەکات کە ڕۆژی نیشتمانی دارستانە. ئێمە لە ٨١ پارێزگا و ٩٢٢ ناوچە، بە بەشداری هاووڵاتیان لە حەوت هەتا ٧٠ سال، دار دەچێنین، ئامانجی ئێمە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی چاندنی نەمامە لە ڕۆژێکدا کە پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیاندبوومانە، ١٣.٨ ملیۆن نەمام لە ڕۆژێکدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن