باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز سه‌ردانی ته‌لاری پارێزگای مووسڵی كرد
- فاتیح یڵدز و شاندی یاوه‌ری دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری نوێی توركیا له مووسڵ، له ته‌لاری پارێزگا، له‌گه‌ڵ پارێزگاری مووسڵ نۆفڵ ئهلعاكوب كۆبوونه‌وه.
Mosul
مووسڵ - AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز سه‌ردانی ته‌لاری پارێزگای مووسڵی كرد.
فاتیح یڵدز و شاندی یاوه‌ری دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری نوێی توركیا له مووسڵ، له ته‌لاری پارێزگا، له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسڵ نۆفڵ ئهلعاكوب كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له تاوتوێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه چه‌ند ته‌وه‌رێكی وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ژێرخان و تۆڕه‌كانی ئاوی شاره‌كه خرانه به‌رباس.
دوای سه‌ردانیكردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قایمقامیيه‌تی مووسڵ، فاتیح یڵدز گوندی كاراكۆی كه به‌شێك له دانیشتووانه‌كانی توركمانن به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له توركمانه‌كان له‌میانی ئێوارهخواندا كۆبوونه‌وه.
شاندی یاوه‌ری یڵدز پێكهاتبوون له راسپێردراو بۆ سه‌ركۆنسوڵی توركیا له مووسڵ مه‌همه‌ت كوكچوكساكاڵڵی و راوێژكاری سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركیا (تیكا) كامیل كۆڵاباش.