توركيا, ژيان

باڵکەسیر.. لەرێگەی پڕۆژەی دامەزراندنی ناوەندی بەخێوکردنی ئاژەڵانەوە، پەرە بە کەرتی ئاژەڵداری دەدرێت

ئەو مەڕ و بەرانانەی کە لە ناوەندەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵان بە مەبەستی زاوزێکردن لە پارێزگای باڵکەسیر پێدەگەیەندرێن بە مەبەستی بەرزکرنەوەی بەهای براندی گۆشتی بەرخ دەبەخشرێنەوە به‌ جووتیاران و ئاژەڵداران.

Miraç Kaya  | 10.04.2022 - نوێکردنەوە : 08.08.2022
باڵکەسیر.. لەرێگەی پڕۆژەی دامەزراندنی ناوەندی بەخێوکردنی ئاژەڵانەوە، پەرە بە کەرتی ئاژەڵداری دەدرێت

Balikesir

باڵکەسیر - AA

ئەو مەڕ و بەرانانەی کە لە ناوەندەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵان بە مەبەستی زاوزێکردن لە شارۆچکەکانی کەپسوت و ئیڤریندی سەربە پارێزگای باڵکەسیر باکووری خۆرئاوای تورکیا پێدەگەیەندرێن، بە مەبەستی بەرزکرنەوەی بەهای براندی گۆشتی بەرخ دەبەخشرێنەوە به‌ جووتیاران و ئاژەڵداران.

ئەو جۆرانەی بەرخ کە لە باڵکئەسیر پێدەگەیەندرێن و رێژەیەکی کەم چەوری لەناو ماسوولکەکانیان بەدی دەکرێت، بەهۆی کوالێتی گۆشتەکانیان، تام و چێژی تایبەتییان و سوودەکانیان دژ بە نەخۆشی خواستێکی زۆریان لەسەره‌.

بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمێنان کە لە ئێستادا ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار سەر بەرخە لە ساڵێکدا، لەلایەن شارەوانی گەورەشاری باڵکەسیر لە هەریەک لە شارۆچکەکانی کەپسوت و ئیڤریندی سەربە پارێزگاگە چەندین ناوەندی بەخێوکردنی ئاژەڵان بە مەبەستی زاوزێکردن بونیاد نرا. ئاژەڵەکان دوای ئەوەی لەو ناوەندانە پێدەگەیندرێن، دەبەخشرێنەوە ئاژەڵداران و جووتیارانی پارێزگاکە.

بە وەرگرتنی سێ سەر مەڕ لە هەر جووتیارێک، ساڵانە ژمارەی ئاژەڵان بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت.

پلان وایە لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا لە سێ شارۆچکەی دیکە چەند ناوەندێکی بەخێوکردنی ئاژەڵان بونیاد بنرێت و ژمارەی پێگەیاندنی بەرخ بگەیەندرێتە دوو بۆ سێ ملیۆن سەر لە ساڵێکدا.

- بۆ جۆری مارینۆ و خووری لوولی مەڕ، ناوەندی دیکە بونیاد دەنرێت

سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی سەربە شارەوانی گەورەشار، سەرکان ئاکچا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند ''باڵکەسیر لە بەرهەمهێنانی مەڕدا لە پلەی یەکەم دێت''.

ئاکچا ئاماژەی بەوە کرد چەندین پڕۆژەیان لەبەر دەستە کە سوود بە کەرتی ئاژەڵداری دەگەیەنێت و گوتی: "لە شارۆچکەی کەپسوت ناوەندێکمان بە مەبەستی بەخێوکردنی مەڕی مارینۆ دامەزراند.

هەروەها لە شارۆچکەی ئیڤریندی ناوەندێکی دیکەمان بۆ پێگەیاندنی مەڕی جۆری خووری لوول دامەزراند. لە شارۆچکەی کەپسوت بە ژمارەی بێچووەکانیانەوە نزیکەی ٣٠٠ سەر مەڕمان لە جۆری مارینۆ و لە شارۆچکەی ئیڤریندی نزیکەی ٥٠٠ سەر مەڕمان لە جۆری خووری لوول هەیە".

ئاکچا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیار وایە لە شارۆچکەکانی ساڤاشتەپە، سندرگیو و دوڕسونبەی چەندین ناوەندی دیکەی بەخێوکردنی ئاژەڵ دابمەزرێنن.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو لەبەرامبەر کەمبوونەوەی ژمارەی بەران لە بازاڕەکان لە ژێرچاودێری سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری باڵکئەسیر، یڵماز یوجەل دەستیان بە پڕۆژەیەک کردووە و رایگەیاند: "ئەو ئاژەڵانەی لە ناوەندەکانی بەخێوکردن پێدەگەیەندرێن، دەبەخشرێنەوە به‌ جووتیارانمان. بەشێوەیەک هەر جووتیارێک ١٠ سەر مەڕ و بەرانێکی پێ دەدرێت و لەبەرامبەر ئەمەدا ساڵانە سێ سەر مەڕ وەردەگرینەوە. بەم شێوەیەوە کەرتی ئاژەڵداری دەبووژێنینەوە. ئامانجمان پێگەیاندنی ئاژەڵ و بەخشنەوەیە بە جووتیارانمان، بەم شێوەیە بە ماوەیەکی کەمتر بەرهەمی زیاترمان دەست دەکەوێت و جووتیارانیشمان تیاییدا سوودمەند دەبن".

- "گرینگترین شت لە مەڕداریدا کە پێوستە هەبێت، بوونی بەران و لەوەڕگایە"

سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی سەربە شارەوانی گەورەشار، سەرکان ئاکچا ئەوەشی خستەڕوو کە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنیان بەران دەبەخشنەوە جووتیاران و ئاژەڵداران و گوتی: "گرینگترین شت لە مەڕداریدا کە پێوستە هەبێت، بوونی بەران و لەوەڕگایە. بۆ ئەم مەبەستەش ئەو بەرانانەی لە شارۆچکەکانی باندرما و کاڕاجەبەی پێدەگەیەندرێن، دەیبەخشنەوە به‌ جووتیاران و ئاژەڵدارانی شەش شارۆچکەی پارێزگاکە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا ٤١٥ بەرانیان بەخشیووەتەوە ئاژەڵداران و جووتیارانی ناوچەکە و گوتی: "لە پلانماندایە چەندین ناوەندی بەخێوکردنی بەران دابمەزرێنین. دوای کڕینەوەی بەران لە جووتیارانمان و پێگەیاندنیان بە ماوەی شەش مانگ دووبارە دەیانفرۆشینەوە به‌ جووتیاران و ساڵانە بەشێک لەو بەرانانە بەشێوەی تیروپشک دەبەخشرێنەوە جووتیاران. لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە سوودێکی گرینگ بە کەرتی ئاژەڵداریی پارێزگاکەمان دەگەیەنین. ئەو پڕۆژەیە لە قازانجی جووتیارانماندایە، چونکە ئەوانیش ئامادەی ئاڵوگۆڕکردنی ئاژەڵەکانیانن".

سەرکان ئاکچا ئاماژەی به‌ گرینگی لەوەڕگاکان کرد و گوتی: "بە ڕووبەری سێ هەزار دۆنم زەوی لەوەڕگامان هەیە"

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın