Tunceli
دێرسم- AA
شارۆچکەی ئۆڤاجک سەربە پارێزگای دێرسم کە دەکەوێتە نێوان زنجیرە چیاکانی مونزورەوە، لە پاڵ دیمەنە سروشتییە سەرنجڕاکێشەکەیدا بووەتە هەواری ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی وک دەڵەک، بزنی کێوی، مراوی، رێوی، مشکی ئاویی، بەراز، پشیلەی کێوی، گورگ، ورچ و چەندین جۆر باڵندەی کێوی.
لەگەڵ هاتنی بەهاریشدا دووبارە شارۆچکەکە ژیاوەتەوە و بووەتە هەواری باڵندەی فلامینگۆ کە لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.
فلامینگۆ باڵندەیەکی کۆچەرییە و گەرمیان و کوێستان دەکات، لە پاییز و زستاندا بەرەو باشوور و لە هاوین و بەهاریشدا بەرەو باکوور کۆچ دەکات.
لەئێستاشدا کە سەرەتای وەرزی بەهارە ئەم باڵندانە هاتوونەتە شارۆچکەی ئۆڤاجک و لە چەند زەوییەکی نزیک سەرچاوە ئاوییەکان نیشتوونەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
