توركيا, ژيان

بارینی بەفرێکی زۆر لە ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان خەڵک وەبیر "زستانی تاریک" دەهێنێتەوە

Sidar Can Eren, Günay Nuh, İlhami Erkılıç, Cüneyt Çelik  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 22.11.2023
بارینی بەفرێکی زۆر لە ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان خەڵک وەبیر "زستانی تاریک" دەهێنێتەوە

Erzurum

ئەرزەڕۆم - AA

ئەو شەپۆلە سەرمایە و بارینی بەفرێکی زۆر لە هەریەکە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان لە وەزری پاییزدا خەڵک وەبیر "زستانی تاریک" دەهێنێتەوە.

ئەو شەپۆلە بەفرەی کە لە دوا مانگی پاییزدا هەریەکە لە ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ لێی کردەوە و جێی خۆی بە هەوایەکی سارد دا.

لە ئەزەڕۆم ئەستووری بەفر گەیشتووەتە ٢٨ سانتی مەتر و پلەکانی گەرمی لە شەودا بۆ خوار چوار پلەی سەدی دابەزیون.

لە ئەردەخانیش بە هۆی سەرما و سۆڵە ڕێگەکان بەستوویەتی و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کرد.

ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایە کاریگەری لەسەر پارێزگای قورس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاش هەبووە و پلەی گەرما لە شەودا بۆ یەک پلەی ژێر سەدی دابەزیوە. تیمە تایبەتەکانی ڕێگەوبان لە هەوڵی پاککردنەوەی ڕێگەی نێوان شارەکان دان کە بە هۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە ئاستەنگی بۆ دروست بووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın