توركيا

باتمان.. دروست کردنی دۆشاو لە ترێی مەزرۆنە دەستیپێکرد

لە قەزای گەرجوش لە پارێزگای باتمان، جوتیاران دەستیان بە دروستکردنی دۆشاوی ترێ لە ترێی مەزرۆنە کرد، کە لەسەر ڕووبەری ٤٠ ھەزار دۆنم زەوی بەرھەم دەھێنرێت.

İbrahim Toprak, Şahin Seçen  | 15.10.2025 - نوێکردنەوە : 29.10.2025
باتمان.. دروست کردنی دۆشاو لە ترێی مەزرۆنە دەستیپێکرد

Batman

باتمان - AA

لە پارێزگای باتمان، مەنجەڵەکان بەمەبەستی دروستکردنی دۆشاو لە ترێی مەزرۆنە گەرم کران.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی ترێی مەزرۆنە، کە لە قەزای گەرجوش لەسەر ڕووبەری ٤٠ ھەزار دۆنم زەوی بەرھەم دەھێنرێت، ھاووڵاتیان ھەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان و فرۆشتنەوەی لە بازاڕدا.

هاووڵاتیان بۆ دروستکردنی دۆشاوی ترێ لە ترێی مەزرۆنە کە لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرهەمدەهێندرێت، سپێدەی بەیان دەچنە سەر کار.

جوتیاران پاش کۆکردنەوەی بەرهەمی ترێی باخەکانیان، بە تراکتۆر دەیگوازنەوە و بۆ شوێنی تایبەت و لە وێ ترێکان دەگوشن بۆ بەرهەمهێنانی دۆشاو.

دوای ئەوەی ئاوی ترێکە دەکەنە مەنجەڵێکەوە و خاکی تایبەتی تێدەکەن، بۆ ماوەیەکی کورت دەکوڵێنرێت و وردە وردە ئەو کەفەی بەهۆی کوڵانەکەوە دروست دەبێت، لادەبرێت، پاشان لە مەنجەڵێکی دیکەدا ئاوی ترێکە بۆ ماوەی نزیکەی ٣-٤ کاتژمێر دەیکوڵێنن تا دۆشاوی لێ دروست دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın