
موغڵا
ئەو ئەفسەرەی لە کەنار دەریا تەرمی ئایلانی هەڵگرتەوە لەهەڤپەیڤینێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو کاتە کرد کە چۆتە سەر تەرمەکە.
محەمەد چپلاك ناوی ئەو ئەفسەرەی تیمی لێكۆڵینەوەیە و ئاشكرای دەكات لە ساڵی ١٩٩٧ ەوە لەچەندین شوێنی جیاجیا لە فەرماندەیی جەندرمە كاری كردووە تا لە ٢٠١٢ دا لە ناوچەی بۆدروم ئەركی خۆی دەست پێ كردووە.
محەمەد ئاماژە بەوە دەكات كە سەعات چواری بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە تەلەفۆن پەیوەندییان پێوە كرا كە لە كەناراوەكانی یاكیارلار فەنەربورنو بەلەمێك نقوم بووە و بەهۆیەوە چەندین سەرنشین خنكاون و تەرمەكانیان هاتۆتە كەنار دەریا.
ئەو دەڵێت سەعات پێنجی بەرەبەیان بۆ لێكۆڵینەوە چۆتە شوێنی رووداوەكە لە كەنار دەریا و هەندێك هاووڵاتیش گەیشتووبوونە كەنار دەریا و تەرمی ئایلان لەسەر لمی كەنار دەریا لەسەر دەم كە ناوبەناو شەپۆلی دەریاكان لێی دەدا، راکشابوو.
محەمەد دەڵێت: "كاتێك چوومە شوێنەكە نزام كرد كە ئەو منداڵە نەمردبێت ، هەوڵم دا كە ئاماژەیەك بدۆزمەوە كە لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەداخەوە. زۆر نیگەران بووم. هەركە منداڵەكەم بینی، كوڕەكەی خۆمم بیركەوتەوە و وێنەكەی هاتە پێش چاوم".
ناوبراو گوتی: "هەندێك كات خەڵك دەترسێت لەوەی لە تەرم نزیك ببێتەوە، ئەو كات جگە لە ئەركەكەم، وەك ئەوە بووم كە باوكێك باوەشی كردبێت بە منداڵەكەیدا. تەرمی ئایلان زۆر سووك بوو، بەڵام هەڵگرتنی بۆ باوكێك زۆر قورس بوو".
محەمەد چپلاك ئاماژە بەوە دەكات كە هەرگیز بە خەیاڵیدا نە دەهات ئەو فۆتۆگرافانە بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبنەوە و دەبنە بابەتی رۆژ.
ناوبراو ماوەی ١٠ ساڵ لە چەندین شوێنی جیاجیا ئەركی خۆی بەجێ گەیاندووە و ئاماژە بەوە دەكات كە كارەكەیان زۆر ئەستەمە، بەتایبەت كاتێك دەچنە سەر تەرمی كەسە نزیكەكان و باس لەوە دەكات لە ناوچەیەكی نزیكدا، چۆتە سەر تەرمی هاورێیەكی نزیكی خۆی كە لە رووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دابوو.
ئەو ئەفسەرە ئاماژە بەوە دەكات كاتێك وێنەكانی لە رۆژنامەكاندا دەبینێت كە ئایلانی بە باوەشەوە هەڵگرتووە، ئازارەكەی سەر هەڵداوەتەوە و زۆر لا پێیان دەگووت كە چۆن توانێوێتی تەرمێكی وا قورس هەڵبگرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن