ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "بە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، برایەتی گەلەکەمان بەهێزتر دەبێت"
ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا: "(تورکیای بێ تیرۆر) بە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر کە هەوڵی لێدان لە بناخەکانی وڵاتەکەمان دەدات، برایەتی گەلی ئێمە بەهێزتر دەکات".

Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ڕادەگەیەنێت کە، هەڵسەنگاندنی بۆ هەوڵەکانی تورکیای بێ تیرۆر و پێشکەوتنەکان لەم بوارەوە کراوە و کردەوەکانی داهاتووش تاوتوێ کراوە و راگەیاندراوە کە، لەناوبردنی تیرۆر کە هەوڵی لێدان لە بناخەکانی وڵاتەکەمان دەدات، برایەتی گەلی ئێمە بەهێزتر دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرکۆماریی کۆبوویەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوەی کە لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاو کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی چالاکییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەرامبەر هەرچەشنە هەڕەشەیەکی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش کە مەترسی لەسەر یەکگرتوویی و یەکێتیی تورکیا دەروست دەکات، قسە کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە بارەی تورکیای بێ تیرۆر هاتووە: "بە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر کە هەوڵی لێدان لە بناخەکانی وڵاتەکەمان دەدات، برایەتی گەلی ئێمە بەهێزتر دەکات".
پەیوەندیدار بە خەبات دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاندووە: "پێداگیری کرایەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تەواوی تۆڕی ناپاکی فەتۆ و لەناوبردنی دوا ئاسەوارەکانی".
بەشێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا تایبەت بووە بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا، و لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوە، "پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا بۆ دەستبەرکردنی یەکێتیی، یەکپارچەیی و سەقامگیری وڵاتەکە بەردەوام دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە: "جەخت لە ڕێگرییکردن لە هێرشەکانی سەر سووریا کە پێشێلی سەروەری وڵاتەکەیە و هەر چەشنە چالاکییەکی داگیرکاریی، جیاییخوازی، تێکدەرانە و جیاوازیی دانان، کرایەوە".
لە بەیاننامەکەدا باس لە لێکەوتەکانی سیاسی و سەربازیی دۆخێک کراوە کە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە و جەخت لەسەر پێویستی ڕێگرییکردن لە پێکدادانەکان و جەنگی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوەتەوە و زیاتر لە ڕابردوو خەسارهەڵگرە و هەروەها هاتووە:
"داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکرێت کە بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت بۆ ڕێگرییکردن لە ئیسرائیل کە بە پێشێلی یاساکانی نێودەوڵەتی، دوای فەڵەستین، لوبنان، سووریا و یەمەن، هێرشی کردە سەر ئێران و دەیەوێت بە بەردەوامیدان بە کۆمەڵکوژی و تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتی ناوچەکە بەرەو کارەسات ببات. هەروەها نیگەرانی لەبارەی بەردەوامی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا نیشان دراوە و دووپات لە هەڵوێستی تورکیا کرایەوە بۆ هەڵگرتنی هەر بەرپرسیارێتییەک بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ بونیادنانی ئاشتییەکەی بەردەوام".