توركيا, جيهان

ئەردۆغان: "پەروەردگارا جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ڕزگاری و ڕاپەڕین بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام"

"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا دەکوڵێت و ئەم ئیسرائیلە زایۆنییە، وەک دەزانرێت سەدان و هەزاران مرۆڤی کۆمەڵکوژ کردووە. پشتیوان بە خودا هیچ گومانم نییە لەوەی باجی ئەمەش دەدات".

Zafer Fatih Beyaz  | 20.03.2026 - نوێکردنەوە : 20.03.2026
ئەردۆغان: "پەروەردگارا جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ڕزگاری و ڕاپەڕین بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام"

Ankara

ڕیزە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا دەکوڵێت و ئەم ئیسرائیلە زایۆنییە، وەک دەزانرێت سەدان و هەزاران مرۆڤی کۆمەڵکوژ کردووە. پشتیوان بە خودا هیچ گومانم نییە لەوەی باجی ئەمەش دەدات".

دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی لە قەزای گونەیسوی سەر بە پارێزگای ڕیزە کە زێدی خۆیەتی هاتە دەرەوە و چوو بۆ مزگەوتی ناوەندی قەزاکە. سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی چوونە ناو مزگەوتەکەدا سڵاوی لە هاووڵاتیان کرد و لەگەڵ ئەو کەسانەی لەوێ بوون گفتوگۆی ئەنجام دا.

دوای ئەنجامدانی نوێژ و گوێگرتن لە گوتارەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕووی لە ئامادەبووان کرد و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە ڕێگەی ئەو گوتار و نوێژەی ئەنجام دران، ماڵئاواییمان لە مانگی ڕەمەزان کرد کە سەرەتاکەی ڕەحمەتە، ناوەڕاستەکەی لێخۆشبوونە و کۆتایییەکەشی ڕزگاربوونە لە سزای دۆزەخ. پەروەردگار بمانگەیەنێتە چەندین جەژنی دیکەی ڕەمەزان. پەروەردگار پشت و پەنامان بێت".

سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست نەخۆشخانەی حکوومی تەنزیلە ئەردۆغان کە لە زێدی باوکی دەیکەنەوە، بۆ قەزای گونەیسوو و ڕیزە ببێتە مایەی خێر، و ئاماژەی بەوە کرد جیهانی ئیسلام لەناو کێشەی گەورەدایە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت، لە خودا پاڕزیەوە لە بەڵای زایۆنییەکان بمانپارێزێت و ئیسرائیل سەرشۆڕ بکات، جەختیشی لە گرنگیی یەکگرتوویی و برایەتیی نێوان موسڵمانان کردەوە.

دوایدەرچوونی لە مزگەوت، سەرکۆمار ئەردۆغان جەژنانە و یاریی بە منداڵان بەخشی و لەگەڵ هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان گفتوگۆی کرد و، هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی ڕزگاری بۆ جیهانی ئیسلام و، ڕایگەیاند: "پەروەردگارا جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ڕزگاری و ڕاپەڕین بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا دەکوڵێت و ئەم ئیسرائیلە زایۆنییە، وەک دەزانرێت سەدان و هەزاران مرۆڤی کۆمەڵکوژ کردووە. پشتیوان بە خودا هیچ گومانم نییە لەوەی باجی ئەمەش دەدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın