توركيا

ئەردۆغان: "پێویستە سیستمی جیهانیی بەپێی ڕاستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "تورکیا کە بەدرێژایی مێژوو ئەرکی پردی بازرگانیی و مرۆیی بیونیوە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، دەستی کردووە بە بینینی هەمان دەور لە نێوان بازاڕە داراییەکانیشدا".

Mustafa Hatipoğlu  | 24.05.2024 - نوێکردنەوە : 25.05.2024
ئەردۆغان: "پێویستە سیستمی جیهانیی بەپێی ڕاستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا کە بەدرێژایی مێژوو ئەرکی پردی بازرگانیی و مرۆیی بیونیوە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، دەستی کردووە بە بینینی هەمان دەور لە نێوان بازاڕە داراییەکانیشدا".

لە میانی بەشداری کردنی لە "لووتکەی دارایی ئیسلامی ئەلبەرەکە" کە لە کۆشکی نێودەوڵەتی کۆنگرە و پێشانگای لوفتی کردار بەڕەوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سیستمی جیهانی کرد و ڕایگەیاند: "لە ئێستادا لە جیهاندا میکانیزمی دامەزراوەیی نییە کە ستەمدیدە بپارێزێت، ستەمکار ڕاگرێت و بەر بە ستەم بگرێت".

گوتیشی: "ڕایدەگەیەنین کە پێویستە سیستمی جیهانیی بە هەموو توخمەکانیەوە بەپێی ڕاستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە. پێویستە هەموو بەیەکەوە دەست لە ناو دەست سیستمێکی هاوسەنگتر، دادپەروەرانەتر و گشتگیرتر بنیات بنێین".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا نایەکسانی سەروەت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە جیهاندا و، بەشی سەدا یەکی دەوڵەمەندترینی جیهان خاوەنی نزیکەی نیوەی تێکڕای سەروەتی جیهانە و، ڕایگەیاند: "پێویستە دان بەوەدا بنێین ئەم سیستمی (کاپیتالیسە) لاواز لاوازتر و هەژار هەژارتر و ستەمکار بەهێزتر دەکات و نابێتە چارەسەر بۆ کێشەکانمان".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پێویستە سیستمی دارایی هاوبەشی بگەیەنین بە شوێنی ڕەوای خۆی، بۆ ئەمەیش پێویستە ڕوانگەی دارایی بگۆڕین".

گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە پشکی دارایی هاوبەش لە سامانی بانکییدا بۆ کورت مەودا بۆ سەدا ١٥ بەرز بکەینەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın