ئەردۆغان: "بۆ هەر خێزانێک بڕی ھەزار لیرەی تورکی وەک ھاوکاری پێشکەش بە دوو ملیۆن خانەوادەی کەم داھات دەکرێت"
- سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە رێگەى هەژمار تايبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێكارە نوێكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ و پاكێجەكانى پاڵپشتى دارايى ئاشكراكرد.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگەی ھەژمار تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێکارە نوێکانی رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و پاکێجەکانی پاڵپشتی دارایی ئاشکراکرد.لە تویتەکەی ئەردۆغاندا ھاتووە: "لە یەکەم رۆژەوە، دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرجەم دامەزراوە و تواناکانمانەوە پشتیوانی گەلەکەمانین. بە رێکارەکان و پاکێجەکانی پاڵپشتیی ئابووری، بەردەوام دەبین لە پاراستنی ھاووڵاتییانمان لە کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە".
لەگەڵ تویتەکەی سەرکۆماری تورکیادا، وێنەی پاکێجەکانی پاڵپشتی ھاوپێچکرابوو.
لە پاکێجی پیشەسازیدا سەرکۆماری تورکیا نووسویەتی: "پاڵپشتییەکی دارایی بە بڕی شەش ملیۆن لیرە دەدرێت بەو کارگانەی کە پاککەرەوەی خۆماڵی، دەمامک، چاوێلکە و جلوبەرگی خۆپاراستن بەرھەمدەھێنن".
دەربارەی پاکێچی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەردۆغان نووسیویەتی: "نزمترین مووچەی خانەنشین بۆ ھەزار و ٥٠٠ لیرە بەرزدەکەینەوە و بۆ ھەر خێزانێک بڕی ھەزار لیرەی تورکی وەک ھاوکاری پێشکەش بە دوو ملیۆن خانەوادەی کەم داھات دەکرێت".
ھەروەھای لە ھەمان پاکێچدا ھاتووە: "بۆ ھاووڵاتییانمان لە تەمەنی ٨٠ ساڵ و بەرەوژوور، بەرنامەی پشکنین بەشێوەی خول، دەکرێتەوە".
لە پاکێجی تەندروستیدا، سەرکۆماری تورکیا واژۆی لەسەر ئەم بڕیارانە کردووە: "ملیۆنێک کیتی دەستنیشانکردنی خێرا، لە ماوەیەکی کورتدا دەخرێنە بەکارھێنانەوە".
راشیگەیاندووە: "کارمەندانی تەندروستی بێ بەرامبەر سوود لە ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی دەبینن". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن