ئەدیرنە.. دۆستایەتی نێوان سەگ و پشیلەیەک بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشان

Edirne
ئەدیرنە-AA
دۆستایەتی و بەیەکەوە ژیانی سەگ و پشیلەیەکی ناو کێڵگەیەک لە شاری ئەدیرنە، بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشان.
لە کێڵگەیەکی گەڕەکی کارائاغچ سەگێکی تەمەن دووساڵ بە ناوی "ساکز" و پشیلەیەکی تەمەن یەک ساڵ بەناوی "سارمان" بەشێوەیەکی بەردەوام بەیەکەوەن و دۆستایەتییەکی پتەو ل ەنێوانیاندا هەیە.
ئەو سەگ و پشیلەیە پێکەوە لەناو یەک دەفر خواردن دەخۆن و ناوبەناو پێکەوە یاریی دەکەن.
خاوەنی کێڵگەکە، نەبیل ئەیکەیف بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئەو سەگ و پشیلەیە وەک دوو دۆستی گیانی بە گیانی پێکەوە گەورەبوون و گوتی: "من بەهیچ شێوەیەک ناتوانم لەیەکیان دوور بخەمەوە. بەیانیان زوو کە دەمبینن بەڕاکردن دێن بەرەوپیرم. بەیەکەوە خواردنەکەیان بەش دەکەن. هیچ ئیرەیی و نەگونجانێک لەنێوانیاندا نییە. بەردەوام بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی بەیەکەوەن. هیوادارم ببن بە نموونە بۆ مرۆڤەکان، چونکە مرۆڤەکان بەزەحمەت بەیەکەوە دەگونجێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن