توركيا

ئیستانبوڵ.. فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ڕووی پێشوازیکردن لە گەشتیاران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن پێشوازی لە ٤٤ ملیۆن و ٢١٧ھەزار و ٤٠٥ گەشتیار کردووە.

Mertkan Oruç, Zahir Sofuoğlu  | 25.12.2025 - نوێکردنەوە : 25.12.2025
ئیستانبوڵ.. فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ڕووی پێشوازیکردن لە گەشتیاران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ڕووی پێشوازیکردن لە گەشتیاران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بەو پێیەی لە میانی ١١ مانگی ئەم مساڵدا پێشوازی لە ٤٤ ملیۆن و ٢١٧ ھەزار و ٤٠٥ گەشتیار کردووە.

وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی لە ٢٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا، دووەم ڕێڕەوی فڕین و نیشتنەو لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لەلایەن سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کرایەوە، گەشتەكانی ھاتن و چۆن لە فڕۆکەخانەکەدا، زیادیان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ڕووی پێشوازیکردن لە گەشتیاران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد، بەو پێیەی لە میانی ١١ مانگی ئەم مساڵدا پێشوازی لە ٤٤ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار گەشتیار کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا، پێشوازی لە ٤١ ملیۆن و ٤٤٩ ھەزار و ٤٤ گەشتیار کردبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، ٢٥٠ ھەزار و ٥٣٨ پڕۆسەی فڕین و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن ئەنجامدراون، لە کاتێکدا لە ١١ مانگی ساڵی ڕابردوو، ٢٤٢ ھەزار و ٦١٢ پڕۆسەی فڕین و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکەدا، ئەنجامدرابوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın