توركيا

ئیستانبوڵ.. بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان

بارینی بەفر و کەش و هەوای سارد ناوچە بەرزەکانی ئیستانبوڵی گرتووەتەوە.

Mustafa Hatipoğlu,Ali Ebubekir Tokcan   | 15.01.2021
ئیستانبوڵ.. بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ناوچە بەرزەکانی ئیستانبوڵ بارینی بەفر کاریگەر بوو.

شارەکە کە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلی باران بارین گرتوویەتیەوە، کاتەکانی شەو بەفر لە چەند ناوچەیەکیدا باری.

لە ناچەکانی باشاکشەهیر و ئارناوتکۆی، بارینی بەفر کاریگەر بوو، لە هەندێک ناوچەی بەری ئەورووپای شارەکە بەفر و باران بەیەکەوە دەبارێت.

بەفرێکی چڕ بەرزایی چامڵجای بەری ئانادۆڵی گرتووەتەوە،

تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی خوێ رێژکردنی رێگاوبانەکانن و، لەو ناوچانەشی بەفر بەچڕی باریوە بەفری سەر شەقامەکان رادەماڵن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın