توركيا

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی میت و سوپای تورکیا بۆسەر قەندیل

- دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (MIT) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە ١٩ی ئابدا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر بینایەک ئەنجامدا لە قەندیل کە شوێنی مەشقی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بوو.

Muhammed Boztepe  | 11.09.2019 - نوێکردنەوە : 12.09.2019
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی میت و سوپای تورکیا بۆسەر قەندیل

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (MIT) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا لە ١٩ی ئابدا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر بینایەک ئەنجامدا لە قەندیل کە شوێنی مەشقی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بوو.

بەپێی زانیارییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەی میت و سوپای تورکیادا بیناکە خاپوور کراوە و ئەندامی بەناو کۆنسەی بەڕێوەبردنی پەکەکە\کەجەکە، گولوزار توڕاڵ کە نازناوەکەی پەلشین تۆلهیلدان بووە و لە لیستی سووری تیرۆریستە داواکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادابووە لەگەڵ ئەندامی بەناو کۆنسەی بەڕێوەبردنی باڵی ژنانی KJK، ساڵیحە قەیتەر کە نازناوەکەی ژیان گارزان بووە لەنێو بیناکەدابوون.

گولوزار توڕاڵ لە ١٩٩٣دا، پەیوەندی بە ریزەکانی پەکەکەوە کردووە و ماوەیەک لە ئەرزینجان-دێرسیم چالاکی ئەنجامداوە و مەشقی تێکدەرانەی بینیوە.

گولوزار توڕاڵ لە ساڵی ١٩٩٩ تا ساڵی ٢٠٠٣ لەنێو کۆنسەی بەناو سەرۆکایەتی پەکەکە\کەجەکەدا دەبێت و دواتر وەک ئەندامی بەناو کۆنسەی بەڕێوەبردن، چالاکییەکانی لە کۆمیتەی مەشقدا ئەنجام دەدات.

هەرچی تیرۆریست ساڵیحە قەیتەر-ە ئەوا لە زانکۆی دیجلە دوای ئەوەی لە کۆڵێژی پزیشکی دەخوێنێت لە ١٩٩٣دا لەو کاتەدا کە لە نەخۆشخانەیەک کار دەکات بەشداری دەکات لە پەکەکە\کەجەکە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ساڵی ٢٠٠٩ وەک بەرپرسی پژاک لە رووسیا چالاکییەکانی ئەنجام دەدات و لە ئاداری ساڵی ٢٠١١دا لە نەخۆشخانەیەک کە لە ناوچەی قەندیلە وەک پزیشکی نەشتەرگەری کار دەکات و دواتر دەبێت بە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی پەکەکە\کەجەکە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın