ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر فه‌تۆ
له كۆی 20 گومانلێكراوی به‌كارهێنه‌ری بایلۆك، 11 كه‌س ده‌ستگیركران و ئاسایش به‌دوای نۆ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت.

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 20 كه‌س ده‌ركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی مه‌ده‌نی رێكخراوه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 20 گومانلێكراوی به‌كارهێنه‌ری بایلۆك ده‌ركراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 11یان ده‌ستگیركراون.
هاوكات به هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره كاره‌كان درێژه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی نۆ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن