ئۆپه‌راسیۆنی تێكشكێنه‌ر-٥ به به‌شداری دوو هه‌زار و ٦٢٥ كارمه‌ند ده‌ستی پێكرد
- وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی شه‌نیایڵاوه له‌گه‌ڵ هێڵی نێوان دیاربه‌كر-موش-بینگۆ بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر ده‌ستی پێكردووه.

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به به‌شداری دوو هه‌زار و ٦٢٥ كارمه‌ند و ١٧٩ تیم ئۆپه‌راسیۆنی تێكشكێنه‌ر-٥، له گونده‌واره‌كانی بینگۆل و موش ده‌ستی پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی شه‌نیایڵاوه له‌گه‌ڵ هێڵی نێوان دیاربه‌كر-موش-بینگۆل له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ییه‌كانی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر و دێرسم'ه‌وه بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر ده‌ستی پێكردووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٧٩ تیمی تایبه‌ت و دوو هه‌زار و ٦٢٥ كارمه‌ند به‌شدارن، كه له تیم و كارمه‌ندانی هێزی تایبه‌تی پۆلیس و گوندپارێز، كۆماندۆی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه له هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ییه گشتییه‌كانی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر، بینگۆل و موش پێكهاتوون كه له گونده‌واره‌كانی بینگۆل و موش ده‌ستی پێكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن