توركيا

ئورفا .. له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی په‌كه‌كه‌ پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا

- له‌ شارۆچكه‌ی هالفه‌تی سه‌ربه‌ ئورفا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌، یاریده‌ده‌رێكی لێكۆڵه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا و دوو پۆلیس برینداربوون.

Halil Fidan,Müslüm Etgü   | 18.05.2019
ئورفا .. له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی په‌كه‌كه‌ پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا

Şanlıurfa

ئورفا- AA

له‌ شارۆچكه‌ی هالفه‌تی سه‌ربه‌ ئورفا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌، یاریده‌ده‌رێكی لێكۆڵه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا و دوو پۆلیس برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای ئورفاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگیلی شارۆچكه‌ی هالفه‌تی سه‌ربه‌ ئورفا، ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو تیرۆریست له‌ چالاكی خراون، جێگرێكی لێكۆڵه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی پۆلیس برینداربوون.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın