توركيا, ژيان

ئورفا.. خەلفەتی ناسراو بە "شاری ئارام" بە جوانییە سرووشتییەکانی پێشوازیی لە سەردانیکەرانی دەکات

قەزای خەلفەتی سەربە پارێزگای ئورفا کە دەکەوێتە ناوەڕاستی پێدەشتەکانی باشووری خۆرهەڵات و بەهۆی دەریاچەی بەنداوی بیرەجیکەوە سیمای شارێکی کەنار دەریای ئافراندووە، بە جوانییە مێژوویی و سرووشتییەکانی سەرنجی سەردانیکەران بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

Eşber Ayaydın  | 17.06.2022 - نوێکردنەوە : 18.06.2022
ئورفا.. خەلفەتی ناسراو بە "شاری ئارام" بە جوانییە سرووشتییەکانی پێشوازیی لە سەردانیکەرانی دەکات

Şanlıurfa

ئورفا-AA

قەزای خەلفەتی سەربە پارێزگای ئورفا کە دەکەوێتە ناوەڕاستی پێدەشتەکانی باشووری خۆرهەڵات و بەهۆی دەریاچەی بەنداوی بیرەجیکەوە سیمای شارێکی کەنار دەریای ئافراندووە، بە جوانییە مێژوویی و سرووشتییەکانی سەرنجی سەردانیکەران بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

خەلفەتی کە بەشێکی لەژێر بەنداوی بیرەجیکە و لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن لیژنەی هەماهەنگی نێودەوڵەتیی سیتاسلۆوە خرایە ناو تۆڕی "شاری ئارام"ەوە، بە سیما ئارام و دڵگیرەکەیەوە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی سەرسام دەکات.

خەلفەتی بەهۆی خانووە بەردینییە مێژووییەکانی و جوانییە سرووشتییەکانییەوە بە "بەهەشتی شاراوە"ی باشووری خۆرهەڵات وەسف دەکرێت.

سەردانکەران دەرفەتی بینینی "شارە نوقمبووەکە"یان هەیە، کە زۆربەی ژێرئاوکەوتووە.

قەزاکە بە تایبەتی لە کۆتایی هەفتەدا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.

سەردانیکەران دەتوانن لە نزیکەوە گوڵی رەش کە رەنگ و بۆنی ناوازەی خۆی لەو خاکە وەردەگرێت کە تێیدا دەڕوێت، هەروەها گوڵی سەوز کە لەم دواییانەدا ناوبانگی دەرکردووە، ببینن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın