ئه‌ردۆغان: "له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئامادەکارییەکان له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌كه‌ین"
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌موكوڕییه‌كانی رێڕه‌وی ئه‌منیی كه له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ستمان پێكردووه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌موكوڕییه‌كانی رێڕه‌وی ئه‌منیی كه له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ستمان پێكردووه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كان ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دواى كۆبوونه‌وه‌ى كابینه سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى وڵاته‌كه‌ى، وتارێكى پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان باسى له پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرد و رایگه‌یاند ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى كه سنوورى عێراق به هه‌میشه‌یى له هێرشى تیرۆریستان رزگار ده‌كات، سه‌ركه‌وتووانه درێژه‌ى هه‌یه و گوتیشى: "له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌موكوڕییه‌كانی رێڕه‌وی ئه‌منیی كه له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ستمان پێكردووه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كان ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه توركیا هه‌رگیز پاشه‌كشه ناكات له‌و هه‌نگاوانه‌ى كه بۆ پاراستنى مافه‌كانى خۆی له ده‌ریاى سپى و ئیجه پێویستن و گوتیشى: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌و چالاكیانه‌ى كه له چه‌ندین ناوچه‌ى جیاواز بۆ پشتیوانیكردنى دۆست و براكانمان و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین".
سه‌ركۆمارى توركیا باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئیسپانیا كرد و گوتى: "سبه‌ینێ ده‌چینه ئیسپانیا بۆ لووتكه‌ی ناتۆ و چ شتێك پێویست بێت بۆ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وه ده‌كه‌ین. (له لووتكه‌ی ناتۆ) له‌رێگه‌ی به‌ڵگه، زانیاری و ڤیدیۆوه بۆ موخاتهبهكانمان باس له‌و ریاكارییانه ده‌كه‌ین كه له‌باره‌ی به په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و فه‌تۆ نیشاندراون".
له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له چه‌ند كێڵگهیهكى ئادانا، ئه‌ردۆغان گوتى: "له دوو كێڵگه‌ی ئادانا كه به‌دوای نه‌وتدا گه‌ڕاوین، نه‌وتی كوالیتی به‌رزمان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌های یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه به نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه".
ئه‌ردۆغان باسى له دابه‌زاندنى رێژه‌ى هه‌ڵئاوسان له وڵاته‌كه‌ى كرد و له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له مانگه‌كانی شوبات و ئاداری ٢٠٢٣ه‌وه، سه‌رله‌نوێ نرخی هه‌ڵاوسان داده‌به‌زێنن و به‌خێرایی ده‌یگه‌یه‌ننه ئاستێك كه بتوانین نزمتریشی بكه‌ینه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن