ئه‌ردۆغان: "ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ریان ده‌كات ئیمه پابه‌ند ناكات"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ریان ده‌كات ئیمه پابه‌ند ناكات. ئیمه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵمه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین و كاره‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین".
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه داوای ئازادكردنی هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌كات، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ریان ده‌كات ئیمه پابه‌ند ناكات. ئیمه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵمه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین و كاره‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین".
- "ئه‌وه‌ی قۆرخكاری بكات باجه‌كه‌ی ده‌دات"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له مشتومڕه‌كانی قۆرخكاری كرد و گوتی: "له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆگاكان ده‌بینین چۆن چۆنی (میوه و سه‌وزه‌یان) كه‌ڵه‌كه كردووه و نایفرۆشن. سازش له‌سه‌ر ئه‌وه ناكرێت. ئه‌وانه‌ی ئاوا په‌تاته و پیاز و له‌و لاوه سه‌وزه و میوه كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن و نایفرۆشن باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
- "تاوتوێی هاوپەیمانیی هەڵبژاردن دەکەین"
سه‌باره‌ت به هاوپەیمانیی هەڵبژاردن، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ کێشەیەک لە هاوپەیمانیی گەلدا نییە. تاوتوێی هاوپەیمانیی هەڵبژاردنیش دەکەین. هیوادارم کە بگەینە ئەنجامێک کە بۆ هەردوو لامان باش بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن