ئافاد: "ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە گەیشتە سێ هەزار و ٤٣٢ کەس"
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) رایگەیاند تاکو کاتژمێر ١٢:١٠ ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٤٣٢ کەس و ٢١ هەزار و ١٠٣ کەسیش بریندار بوون.

Ankara
ئەنقەرە – AA
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) رایگەیاند تاکو کاتژمێر ١٢:١٠ ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٤٣٢ کەس و ٢١ هەزار و ١٠٣ کەسیش بریندار بوون.
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا (AFAD) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کە دوای ئەوەی دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٧ پلە شارۆچکەی پازارجک-ی لە پارێزگای مەرەش هەژاند، ٣١٢ پاشلەرزەی دیکە روویان داوە کە گەورەترینیان ئەو بوومەلەرزە بووە بە گوڕی ٧،٦ شارۆچکەی ئەلبستانی لە پارێزگای مەرەش هەژاندووە.
فەرمانگەی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاو و کارەساتەکانی تورکیا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە تاکو کاتژمێر ١٢:١٠ ژمارەی ئەوانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکاندا لە هەریەک لە پارێزگاکانی مەرەش، عەنتاب، ئورفا، دیاربەکر، ئادانا، ئادیەمەن، عوسمانییە، هاتای، کیلیس و ماڵاتیا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٤٣٢ کەس و ٢١ هەزار و ١٠٣ کەسیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر وەگەڕخستنی تەواوی تواناکان کراوەتەوە بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی زیانبەرکەوتووان و تیایدا هاتووە: "ژمارەی ئەو کارمەندانەی گەڕان و رزگارکردن کە لە ناوچەکاندا ئەرکدار کراون گەیشتووەتە ٢٥ هەزار و ٦٩٣ کەس و دوو هەزار و ٧٩٦ کارمەندیش کە لە ٦٥ وڵاتی دیکەوە هاتوون رەوانەی ناوچەکان کراون. دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سوپای تورکیایش خراونەتە ئامادەباشییەوە".