توركيا, تەكنەلۆجيا و زانست

ئاسێلسان (ASELSAN) لە سووریا ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان دابین دەکات

Göksel Yıldırım  | 21.01.2026 - نوێکردنەوە : 21.01.2026
ئاسێلسان (ASELSAN) لە سووریا ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان دابین دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

سیستمی ڕاداری چاودێریی هاتوچۆی ئاسمانیی HTRS 100، کە لەلایەن ئاسێلسان (ASELSAN)ـەوە بەرهەم هێنراوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق هاوکار دەبێت لە دابین کردنی ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان.

ئەم سیستمە دەستنیشان کردنی ورد و بەدواداچوونی هەموو ئەو ئامانجانە دەکات کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکاندا لە ئاسماندان و، لە ڕێگەی نوێترین تەکنەلۆجیاوە گەرەنتی بەرزترین ئاستی متمانەپێکردن و کارامەیی دەکات.

سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕاداری سەرەکییەوە ئامانجەکان بە وردی و بەبێ جیاوازی لە بارودۆخە سەختەکاندا دەستنیشان دەکات، هەروەها لە ڕێگەی ڕاداری دووەمیشەوە توانای ناسینەوەی فڕۆکەی دۆست و دوژمن و بەدواداچوونی وردی گەشتەکان بۆ مەبەستە جیاوازەکان زیاد دەکات.

گەورەترین تایبەتمەندی ئەم سیستمە ئەوەیە بە سیستمێکی یەدەگی چالاک کار دەکات، بە پێچەوانەی ڕادارە ئاسایییەکانەوە ئەگەر پارچەیەکی تووشی کێشە بێت، سیستمەکە ناوەستێت و لەکار ناکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی چاودێریی هاتووچۆی ئاسمانیی لە هیچ ساتێکی هەستیاردا نەپچڕێت.

سیستەمەکە بە هاوکاری تەکنەلۆجیای زیرەک، تەنانەت لە کاتی زریان و بارانی بەخوڕیشدا بە بێ کێشە و بە وردی بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی ئامانجەکان.

هەروەها سیستمەکە خاوەنی کەناڵێکی تایبەتی کەشوهەوایە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی گەشتەکان سات بە سات چاودێریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکات.

سیستمەکە توانای خۆڕاگریی خۆی لە ڕێگەی کارکردنی بەردەوام بۆ زیاتر لە ٤٠ هەزار کاتژمێر بێ دروستبوونی کێشەی بنەڕەتی سەلماندووە، هەروەها لە کاتی پێویستی بە چاککردنەوە لە کەمتر لە ٣٠ خولەکدا چاک دەکرێتەوە و ڕێگری لە بەفیڕۆچوونی کات دەکات.

مەودای کارکردنی ڕادارەکە دەتوانرێت بۆ ٨٠ یان ١٠٠ میلی دەریایی (نزیکەی ١٨٥ کیلۆمەتر) ڕێک بخرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın