ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

فڕۆكە جەنگييەكانى توركيا لە ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتیى چوونە قوڵايى ٣٠ كلم

- فڕۆكە جەنگييەكانى جۆرى F16ى توركيا لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتیى، لە رۆژهەڵاتى رووبارى فورات بە قوڵايى ٣٠ كلم پێگەکانی رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکەيان خاپوور كرد.

Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Mohamad Misto,Ömer Koparan   | 09.10.2019
فڕۆكە جەنگييەكانى توركيا لە ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتیى چوونە قوڵايى ٣٠ كلم

Tel Abyad

گرێ سپی - AA

فڕۆكە جەنگييەكانى جۆرى F16ى توركيا، لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتیى بۆ لە ناوبردنى ڕێڕەوى تێرۆر و بەرقەراركردنى ئاشتى و ئارامى لە ناوچەكەدا، پێگەكانى رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکەی بۆردومانكرد.

فڕۆكە جەنگييەكان بەقوڵايى ٣٠ كلم چوونە ئەو ناوچانەى كە رێكخراوى تێرۆريستى یەپەگە/پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتى فورات داگيريانكردبوو.

حەشارگەکانی ڕێکخراوی تێرۆر لە بنکەی ئاسمانی رامی و جبەخانەکانی کە دەکەوێتە نزیک شاروچکەی عەین عیسا لەگەڵ گوندەکانی عالوق، موستەل،ئەسعەدییە، فەندەر و خوشان لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران.

بۆردومانەكە تێرۆريستانى لە گوندەوارەکانی ناوچەكانى شاروچكەى رەسولييە و چەند گوندێكى دەوروبەرى لەگەڵ شاروچكەكانى دەريك و قامشلى كردە ئامانج.

تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامانجەکانیان نەپێکن تایە دەسوتێنن.

لەلايەكى دیکەش تۆپخانەكانى توركيا، لە شارۆچكەى ئاكچەکكالە سەر بە پارێزگای ئورفا بنكەكانى رێكخراوەكە لە تەل عوبەيد تۆپباران دەكات.

سەركۆمار ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، پێشتر ڕايگەياندبوو، "سوپای توركيا، دەستيان بە ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى لە باكوورى سووريا كردووە لە دژى رێكخراوەكانى تێرۆريستى داعش و یەپەگە/پەکەکە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın