ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی
- ئامانجه‌كانی تیرۆریستان له گونده‌واری سه‌رێ كانی تۆپباران ده‌كرێن.
Gaziantep
ئورفا – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا، ئامانجه‌كانی تیرۆریستان له گونده‌واری سه‌رێ كانی تۆپباران ده‌كرێن.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه و له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانیی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت، به‌رده‌وامه.
له‌و میانه‌یه‌دا سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆریستان له گونده‌واری سه‌رێ كانی كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قه‌زای جه‌یلانپنار له پارێزگای ئورفا، تۆپباران ده‌كرێن.
له كاتێكدا ئامانجه‌كانی تیرۆر تۆپباران ده‌كرێن، دووكه‌ڵ له ناوچه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه و پێكدادان له‌ناو سه‌رێ كانی له جه‌یلانپنار ده‌بیسترێت.