توركيا, ئابووری

کەرتی گەشتوگوزار لە ئورفا بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە

پارێزگای ئورفا کە خاوەنی شوێنەوارە مێژووییەکانی وەک مەقامی حەزرەتی ئیبراهیم و شارۆچکەی گۆبەکلی تەپە-یە، بەردەوام جێگای سەرنجی گەشتیارانە.

Eşber Ayaydın  | 01.10.2020 - نوێکردنەوە : 07.10.2020
کەرتی گەشتوگوزار لە ئورفا بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە

Şanlıurfa

ئورفا- AA

پارێزگای ئورفا کە ناوەندێکی گرنگی مێژوویی و فەرهەنگی تورکیایە، رۆژبەڕۆژ بایەخی گەشتوگوزاریی زیاتر دەبێت و ساڵانە هەزاران گەشتیار رووی تێدەکەن.

زۆرینەی گەشتیارانیش سەردانی مەقامی حەزرەتی ئیبراهیم دەکەن کە بەپێی گێڕانەوەکان زێدی لەدایکبوون و خستنە ناو ئاگری باپیری پێغەمبەرانە.

هەروەها شارۆچکەی گۆبەکلی تەپە کە بە خاڵی دەستپێکی شارستانییەت دادەندرێت و لە لیستی میراتی جیهانی رێکخراوی یونیسکۆ-دایە یەکێکی دیکەیە لەو شوێنانِەی ئورفا کە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.

بەهەمان شێوە شارۆچکەکانی حەڕان و هاڵفەتی بەهۆی خانووە دێرینەکان و دیمەنە جوانەکانیانەوە جێگای سەرنجی زۆری گەشتیارانن.

لە ئێستاشدا گەشتیاران دوای ئەوەی پشکنینی پلەی گەرمییان بۆ دەکرێت سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکان دەکەن، واش چاوەڕوان دەکرێت لە دوای کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا بەرەوپێشچوونێکی گەورە لە کەرتی گەشتوگوزاری شارۆچکەکەدا رووبدات.

لە پاڵ شوێنە گەشتیارییەکاندا، خواردنی پارێزگای ئورفا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە و دەبێتە یادەوەرییەکی لەبیرنەکراو لای گەشتیاران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın