پاقلاوه‌ی كوله‌كه له ئانتالیا
- پاقلاوه‌ی كوله‌كه، به هۆی ئه‌وه‌ی خواردنێكی سووكه و زۆر به‌تامه له هه‌موو وه‌رزێكدا ده‌خورێت به‌تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا. له شاری ئانتالیا كه ساڵانه ملیۆنەها گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن بووه‌ته دیارترین خوانی گه‌شتیاران.
Antalya
ئانتالیا - AA
پاقلاوه‌ی كوله‌كه، به هۆی ئه‌وه‌ی خواردنێكی سووكه و زۆر به‌تامه له هه‌موو وه‌رزێكدا ده‌خورێت به‌تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا. له شاری ئانتالیا كه ساڵانه ملیۆنەها گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن بووه‌ته دیارترین خوانی گه‌شتیاران.
پاقلاوه‌ی كوله‌كه‌ی ئانتالیا جیاوازه له ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و جوان ورد ده‌كرێت و لیمۆی پیاداده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی رۆژێك له‌ناو شه‌كری ورده‌دا ده‌هێڵدرێته‌وه. پاشان له‌سه‌ر ئاگر ده‌برژێنرێت ودوای ئه‌وه ده‌خرێته فڕنه‌وه. دواتر قه‌یماغ، تاعین، گوێز، فستقی عه‌نتاب و گوێزی هیندی به‌سه‌ردا ده‌كرێت و پێشكه‌ش ده‌كرێت. پاقلاوه‌ی كوله‌كه به گه‌رمی و به ساردی به‌گوێره‌ی خواست پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره شیرینیه له شیله‌ی كوله‌كه دروست ده‌كرێت سووكه، زۆر به‌تامه و خواستی زۆر له‌سه‌ره و له هه‌موو ماڵێكی شاری ئانتالیا دروست ده‌كرێت و یه‌كێكه له خوانه دانه‌بڕاوه‌كانی سفره‌ی ره‌مه‌زان و له به‌ربانگ و پارشێودا ده‌خورێت و بووه‌ته دیارترین ئه‌و شیرینیانه‌ی گه‌شتیاران حه‌زی پێده‌كه‌ن.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له ئه‌ورووپا و رووسیاوه روو له شاره‌كه ده‌كه‌ن به دیاری له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌نه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
خاوه‌نی رێستۆرانتێك له شاری ئانتالیا، به ناوی مه‌همه‌ت ئاكداغ بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه پاقلاوه‌ی كوله‌كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا دروست ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئانتالیا جیاوازتره.
مه‌همه‌ت ئاكداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه میوانه بیانییه‌كان سه‌رسامده‌بن به‌وه‌ی كه شیرینی له كووله‌كه دروست ده‌كرێت و گوتی: "شێفه‌كانی میشلین هاتبوونه رێستۆڕانه‌كه‌مان، گوتیان به‌بیرماندا نه‌هاتووه كه كووله‌كه شیرینیی لێ دروست ده‌كرێت. زۆر حه‌زیان له پاقلاوه‌كه‌بوو. سه‌روه‌ستای چێشتلێنه‌ره‌كانی ئه‌تاتورك، حاجی حه‌سه‌ن دروستكردنی پاقلاوه‌ی كووله‌كه‌ی فێری باپیرم كردبوو، ماوه‌ی 82 ساڵه له رێستۆرانه‌كه‌ماندا دروست ده‌كرێت".
مه‌همه‌ت ئاكداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نهێنیی سه‌ره‌كیی به‌تامی پاقلاوه‌ی كووله‌كه ئه‌وه‌یه كه كووله‌كه‌ی ئانتالیا ماوه‌ی 18 كاتژمێر له‌گه‌ڵ شه‌كری بوردور پێكه‌وه له‌سه‌ر ئاگر چاوه‌ڕێ بكات.
- "پاقلاوه‌ی كووله‌كه لێبڕانی ده‌وێت"
مه‌همه‌ت ئاكداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاقلاوه‌كه به توونیش دروست ده‌كه‌ن و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"قه‌یماغی گامێش ده‌كه‌ین به‌سه‌ر پاقلاوه‌كه‌دا و بیبه‌ری توونی هاڕاویشی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ین. كاتێك ده‌م توونیی به‌رده‌كه‌وێت، باشتر ده‌توانێت تام بكات. پاقلاوه‌ی كووله‌كه لێبڕانی ده‌وێت، كاتێك ده‌كوڵێت پێویسته به‌رده‌وام كه‌فه‌كه‌ی بگریت. ئه‌م شیرینییه‌مان زۆرترین خواستی له‌سه‌ره و گه‌شتیارانیش زۆریان حه‌ز لێیه. ده‌یبه‌نه‌وه بۆ رووسیا و وڵاتانی ئه‌ورووپا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن