Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئاڵپارسلان بایراکتار بەشداری لە بهرنامهی مێزی سهرنووسهری ئاژانسی ئانادۆڵودا دەکات.
بایراکتار لە بهرنامهی مێزی سهرنووسهری ئاژانسی ئانادۆڵۆ کە سبەینێ کاتژمێر ١٠:١٥ خولەک دەست پێدەکات، وەڵامی پرسیارەکان سهبارهت به ڕۆژهڤی وزە دەداتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بابهتهكان دەكات.
کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی بایراکتار دەکرێن، لەوانە: کاریگەریی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەسەر بازاڕە جیهانییەکانی وزە، چالاکییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی کارەکانی گەڕان بەدوای هایدرۆکۆربۆن، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی وزە، پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆجیای وزە نوێبووەوەکان و پرسیارەکانی دیكهی ڕۆژهڤ.
لێدوانەکانی بایراکتار لە ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵۆ (www.aa.com.tr) و، هەژمارەکانی (@anadoluajansi, @aa_finans, @AACanli) بڵاودەکرێنەوە .
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
