وەزیری دارایی تورکیا: "ئامانجمانە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی لەگەڵ قەتەر بۆ پێنج ملیار دۆلار زیاد بکەین"
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕایگەیاند کە تێکەڵکردنی توانای بەرھەمھێنانی تورکیا لەگەڵ ھێزی دارایی قەتەر، ستراتیژێکی گرنگ بەدەست دەھێنێت و کاریگەرییەکی یەکخراو دروست دەکات کە سنوورەکانی ناوچەکە دەبەزێنێت.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەھمەت شیمشەک ڕایگەیاند کە تورکیا و قەتەر ئامانجیانە لە ماوەیەکی کورتدا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوانیان بۆ پێنج ملیار دۆلار زیاد بکەن.
مەھمەت شیمشەک لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکییەکدا کە لەلایەن باڵیۆزخانەی قەتەر لە ئەنقەرە ڕێکخرابوو، گوتی: "تێکەڵکردنی توانای بەرھەمھێنانی تورکیا لەگەڵ ھێزی دارایی قەتەر، ستراتیژێکی گرنگ بەدەست دەھێنێت و کاریگەرییەکی یەکخراو دروست دەکات کە سنوورەکانی ناوچەکە دەبەزێنێت".
ڕاشیگەیاند کە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی ئابووریی و داریی نێوان تورکیا و قەتەر لە ئیستانبوڵ ئەنجامدرا و ئێستا پلان ھەیە، دووەم کۆبوونەوەی لیژنەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داھاتوو لە دۆحە ئەنجام بدرێت.
باسی لەوەش کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و قەتەر ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ١٣٢ ملیۆن دۆلاربوو، بەڵام ئەمرۆ گەیشتووەتە یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار و گوتی: "تورکیا و قەتەر ئامانجیانە لە ماوەیەکی کورتدا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوانیان بۆ پێنج ملیار دۆلار زیاد بکەن".
