جيهان, ئابووری

نرخی خاوی برێنت بەرز بوویەوە

خاوی برێنت بە ٧٢،٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

Nuran Erkul Kaya  | 22.07.2021 - نوێکردنەوە : 22.07.2021
نرخی خاوی برێنت بەرز بوویەوە

Istanbul

ئەنقەرە - AA

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٧٢ دۆلار و ٠٤ سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ٧٢ دۆلار و ٣٨ سەنت و بە ٧٢ دۆلار و ٢٣ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٠دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٢٦ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٢ دۆلار و ٠٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ١٩ سەنت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٢٠ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٦٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧١ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ ٧١ دۆلار و ٤٠ سەنت بمێنێتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın