نرخی خاوی برێنت بەرزبوویەوە
- ئەمرۆ لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت. -یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٧٢ دۆلار و ٤٢ سەنت فرۆشرا.

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٦ دۆلار و ٤٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٦ دۆلار و ١٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٨ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٤ بەرزبووەتەوە و به ٧٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٢ دۆلار و ٤٢ سەنت فرۆشرا.
بەپێی پێشبینیەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەو وڵاتە، ھەفتەی رابردوو بە بەراورد بە هەفتەی پێشوتر، شەش ملیۆن و ١٠٨ ھەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوە لە کاتێکدا کە چاوەڕوانی بازاڕ بەو ئاراستەیە بوو، یەدەگەکان دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بۆ ٧٦ دۆلار و ٨٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٦ دۆلار و ٠٥ سه‌نت بۆ ٧٥ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بمێنێته‌وه.