Ankara
ئەنقەرە - AA
نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بە ڕێژەی سەدا نۆ دابه‌زی و، گه‌یشته ٩٦،٩٦ دۆلار.
بەرمیلێک نەوتی برێنت کە ڕۆژی هەینی نرحه‌كه‌ی تا ١٠٧،٣٧ دۆلار بەرزبووەوە، ڕۆژەکەی بە ١٠٦،٤١ دۆلار ته‌واو كرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٢١، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە داخستنی بازاڕ له ڕۆژی هەیینیدا بە ڕێژەی سەدا نۆ دابەزی و بووە ٩٦،٩٦ دۆلار.
هاوكات نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی جۆری ته‌کساسی ڕۆژئاوا (WTI) بە ٨٧،٧٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ڕاگەیاندراوەكهی سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ کاریگەری له‌سه‌ر دابەزینی نرخی نەوت هه‌بوو، کە فەرمانی دا بە وەزارەتی جەنگ بۆ دواخستنی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سه‌ر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
