لە میانی دوو هەفتەدا نرخی گازی سروشتی لە ئەورووپا لە سەدا ٦٠ بەرز بووەتەوە
کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی گاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا و داخستنی تێرمیناڵی گازی شلکراوەی فریپۆرت لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی تێرمیناڵەکەی کاریگەری هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی.

Ankara
ئەنقەرە – AA
لە کاتێکدا نرخی یەک مێگاوات کاتژمێر گازی سروشتی لە ٨ی حوزەیران ٧٩،٤٠ یۆرۆ بوو لە ئەورووپا دوێنێ نرخەکەی بە رێژەی لە سەدا ٦٠ بەرز بووەوە و گەیشتە ١٢٧،١٧ یۆرۆ.
نرخی گرێبەستی گاز بۆ مانگی تەمووز دوێنێ لە خاڵی بازرگانی گازی سروشتی هۆڵەندا TTF نرخی هەر یەک مێگاوات کاتژمێر گازی سروشتی بە ١٢٤،٦٠ یۆرۆ دەستی پێ کرد.
نرخی یەک مێگاوات کاتژمێر گازی سروشتی لە ٨ی حوزەیران کە ٧٩،٤٠ یۆرۆ بوو لە ئەورووپا هەر لە دەستپێکردنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە و لەم چوار مانگەی دواییدا ئەمە نزمترین نرخی کاتی داخستنی بازاڕ بووە. دوێنێ نرخی گازی سروشتی بە رێژەی لە سەدا ٦٠ بەرز بووەوە و یەک مێگاوات کاتژمێر گازی سروشتی گەیشتە ١٢٧،١٧ یۆرۆ.
نرخی مێگاواتی گازی سروشتی لە ١٦ی حوزەیران بە ١٢٤،٣٦ یۆرۆ رۆژەکەی تەواو کرد ئەمەیش بەرزترین نرخی کاتی داخستنی بازاڕە لە ٣١ی ئادارەوە تاکوو ئێستا.
کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی گاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا و داخستنی تێرمیناڵی گازی شلکراوەی فریپۆرت لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی تێرمیناڵەکەی کاریگەری هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی.
گازپرۆم لە راگەیەندراوێکدا کە لە ١٤ی حوزەیران بڵاوی کردەوە ئاماژەی بەوە دا کە رەوانەکردنی گاز لە رێگای هێڵی بۆڕی باکوور لە کاتێکدا ١٦٧ ملیۆن مەتر سێجا بوو لە رۆژێکدا، ئێستا دەتواندرێت تەنها ١٠٠ ملیۆن مەتر سێجا رەوانە بکرێت، ١٦ی حوزەیرانیش رایگەیاند کە رۆژانە دەتوانن تەنها ٦٧ ملیۆن مەتر سێجا لە رێگای ئەو هێڵەوە دابین بکەن.
پێشتریش گازپرۆم رایگەیاندبوو کە رەوانەکردنی گازی سروشتییان لە رێگای هێڵی بۆڕی یاماڵ-ئەورووپاوە راگرتووە و رەوانەکردنی گازیش لە رێگای ئۆکرایناوە نزیکەی نیواونیو کەم بووەتەوە.
هێڵی بۆڕی باکوور هاوشێوەی هێڵی بۆڕی یاماڵ-ئەورووپا و هێڵە بۆرییەکانی ئۆکراینا، یەکێکە لەو هێڵە گرنگانەی گازی رووسیا دەگوازنەوە بۆ ئەورووپا.
گازپرۆمی رووسیا پێشتریش بە پاساوی رەتکردنەوەی پێدانی کرێی گازی سروشتی بە روبلە، رەوانەکردنی گازی سروشتی بۆ هەریەک لە پۆڵەندا، بولگاریا، دانمارک، فینلاند و هۆڵەندا راگرت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن