
سلێمانی
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 2ی ئادار سەعات 7ی ئێوارە لەئاهەنگێكی سەرنج ڕاكێشدا و بەئامادەبونی بەرپرسانی باڵای هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و كەسایەتییەكان، هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی شاری جوان (گراند میلینیۆم) لەشاری سلێمانی بكرێتەوە.
هۆتێلەكە یەكێكە لە پرۆژەكانی فاروق گروپ دەكەوێتە سەر یەكێك لەگردەكانی ناوەڕاستی شاری سلێمانی و بەسەر شارەكەدا دەڕوانێ، تاوەرەكە لە 39 نهۆم پێك هاتووە ، بەرزییەكەی 150 مەترە، 1040 مەتر لەئاستی روی دەریاوە بەرزە ، كۆی گشتی روبەری بیناكراوی پرۆژەكە 56 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.
ئەو پڕۆژەیە كەبەگەورەترین و بەرزترین تاوەری گەشتیاری لەعێراق دادەنرێ، لەلایەن سەرمایەدارێكی ناوداری سلێمانی و هەرێمی كوردستان (فاروقی مەلا مستەفا) بەگوژمەی 260 ملیۆن دۆلار دروستكراوە، لەسلێمانی ئهو تاوهره بەبورجەكەی فاروق ناسراوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن