جيهان, ئابووری

ساڵی ڕابردوو ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەراندووە

لە پینج ساڵی ڕابردوودا، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 بە ڕێژەی ٤٦،٢ لەسەدا زیادی کردووە.

Mert Davut, Muhammed Kılıç  | 21.11.2025 - نوێکردنەوە : 21.11.2025
ساڵی ڕابردوو ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەراندووە

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤ بەڕێژەی ٤٦،٢ لەسەدا زیادی کردووە و لە ساڵی ڕابردوودا، ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەو داتایانەی کە دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، وڵاتانی G20 نزیکەی لە سەدا ٨٥ی بەرھەمی خۆماڵی و جیھان و لە سەدا ٧٥ی بازرگانی جیھان پێکدەھێنن.

ھەر بەپێی داتاکان، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٦٨ ملیار و ٧٨٩ ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتووەتە ٨٦ ملیار و ٧٨٠ ملیۆن دۆلار.

ھاوکات لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20، گەیشتووەتە ٩٧ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتووەتە ٩٧ ملیار و ٢٤٩ ملیۆن دۆلار.

هەروەها ساڵی ڕابردوو، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20، گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار و ٥٧٠ ملیۆن دۆلار.

لە داتاکاندا ئەوە دەرکەوتووە، ھەناردەکردنی تورکیا بۆ وڵاتانی G20 لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢٤ بەڕێژەی ٤٦،٢ لەسەدا زیادی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
G20
Bu haberi paylaşın