توركيا, ئابووری

دروێنه‌کردنی كونجی له‌ هه‌كاری

دروێنه‌کردنی كونجی له‌ ناوچه‌ هاوسنووره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌زای چوكورجا ‌ سەربە پارێزگای هه‌كاری به‌ هه‌ره‌وزی ده‌ستیپێكرد.

Mehmet Dayan   | 20.09.2020
دروێنه‌کردنی كونجی له‌ هه‌كاری

Hakkari

هه‌كاری – AA

دروێنه‌کردنی كونجی له‌ ناوچه‌ هاوسنووره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌زای چوكورجا ‌ سەربە پارێزگای هه‌كاری به‌ هه‌ره‌وزی ده‌ستیپێكرد.

ره‌نێوهێنانی كونجی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سروشتییه‌كانی چوكورجا به‌ رێگای نه‌ریتی به‌رده‌وامه‌ كه‌ جگه‌ له‌ كونجی هه‌نار، هه‌نجیر و خورمالویشی لێ ره‌نێو ده‌هێندرێت.

گوندنشینان له‌ گوندی ئه‌میر شابان له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ربه‌یاندا روو ده‌كه‌نه‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ هه‌ره‌وزی ئه‌و دنكه‌ كونجییانه‌ له‌ رووه‌كی كونجی جیا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دروێنه‌ کراوە.

ساڵح چه‌تین به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵه‌ و ئه‌و كونجییه‌ی له‌ به‌هاردا چاندوویانه،‌ ئێستا دروێنه‌ی دەکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın