خاوی برێنت به 61،06 دۆلاره
- نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 61 دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 61 دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 62 دۆلار و نۆ سه‌نت و به 60 دۆلار و 88 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 09:20 نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا 0،33 به‌رزبووه‌ته‌وه و به 61 دۆلار و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس، به 56 دۆلار و 16 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكان سەبارەت بە كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه رۆژانی 5-6ی كانوونی یه‌كه‌م له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نرخی نه‌وتی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لە نێوان 61 دۆلار و 12 سه‌نت بۆ 61 دۆلار و 21 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له نێوان 61 دۆلار و سێ سه‌نت بۆ 60 دۆلار و 94 سه‌نت بمێنێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن