
Istanbul
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٧١ دۆلار و ٣٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٧١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت و به ٧١ دۆلار و ٣١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٠ه‌وه به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٠٦ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٧١ دۆلار و ٣٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٦٩ دۆلار و ١٨ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧١ دۆلار و ٤٩ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و ٨٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧١ دۆلار و ١٣ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.