توركيا, جيهان, ئابووری, عێراق

"ئەمڕۆ ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت واژوو دەکرێت"

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشەوا ھەورامانی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلوول، گرێبەستی سێقۆڵی نێوانیان واژۆ دەکرێت.

Heman Hussein Yaseen  | 22.09.2025 - نوێکردنەوە : 23.09.2025
"ئەمڕۆ ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت واژوو دەکرێت"

Arbil

هەولێر - AA

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە نێوان حکوومەتی عێڕاق و حکوومەتی ھەرێم و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت واژوو دەکرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشەوا ھەورامانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلوول، گرێبەستی سێقۆڵی نێوانیان واژۆ دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێم ڕاگیرا کە ڕۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ھەرێم و ٧٥ ھەزار بەرمیلیش لە کەرکووکەوە لە ڕێگای بۆڕی ھەناردەی بەندەری جەیھان دەکرا.

ھاوکات لە ٢٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان گوتی: "لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەھۆی سکاڵایەکی حکوومەتی عێراق لە دژی تورکیا لە دادگایەکی پاریس ڕاگیراوە و بەھۆیەوە بە بڕی زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی بە ھەرێم کەوتووە بە عێڕاقیشەوە، تا ئێستا حکوومەتی فیدراڵی لە زیانە ئابوورییەکانی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوت، قەرەبووی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی نەکردووەتەوە و بەھۆی بڕیارەکەوە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن