ئه‌مریكا.. تۆیۆتا بووه پڕفرۆش‌ترین
كۆمپانیای ژاپۆنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل، تۆیۆتا له رێگه‌ی فرۆشتنی ٢،٣ ملیۆن ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا له ساڵی رابردوودا، توانی له پڕفرۆشیدا پێش كۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆڕزی ئه‌مریكی بكه‌وێت.

Washington DC
واشنتۆن-AA
كۆمپانیای ژاپۆنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل، تۆیۆتا له رێگه‌ی فرۆشتنی ٢،٣ ملیۆن ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا له ساڵی رابردوودا، توانی له پڕفرۆشیدا پێش كۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆڕزی ئه‌مریكی بكه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن تۆیۆتا مۆتۆڕزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، فرۆشی كۆمپانیاكه له ئه‌مریكا له ٢٠٢١دا، له‌سه‌دا ١٠،٤ زیادی كردووه و بووه‌ته ٢،٣ ملیۆن ئۆتۆمبیل.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن جێنێراڵ مۆتۆڕزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه به‌هۆی گرفته‌كان له زنجیره‌ی دابینكردنی نیمچه نه‌گه‌یه‌نه‌ره‌كان، كۆی گشتیی فرۆشی كۆمپانیا له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی له‌سه‌دا ١٣ دابه‌زیوه و بووه‌ته ٢،٢ ملیۆن ئۆتۆمبێل.
به‌وشێوه‌یه‌ش تۆیۆتا له فرۆشدا له ئه‌مریكا كه‌وته پێش جێنێراڵ مۆتۆڕزه‌وه و بووه پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل كه له ساڵی ١٩٣١ه‌وه به ناوی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌وه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن