ئه‌مریكا.. به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیاتر له ٢٠٠ كۆمپانیا مایه‌پووچ بوون
- به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له ئه‌مریكا زیاتر له ٢٠٠ كۆمپانیای كه له پیشه‌سازی نه‌وتدا كارده‌كه‌ن مایه‌پووچ بوون، ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی له ٣٠ دۆلاردا بمێنێته‌وه پێشبینی ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ١٧٠ كۆمپانیای دیكه مایه‌پووچ ببن.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ری نه‌وته له جیهاندا، به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه زیاتر له ٢٠٠ كۆمپانیای كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن مایه‌پووچ بوون و، هه‌ر له ئێستاوه پێشبینی ده‌كرێت زیانی پیشه‌سازی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا له‌م قۆناغه‌دا كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ساڵی داهاتووش به‌رده‌وامبێت، ملیاران دۆلار بێت.
له كاتێكدا به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی بۆ ئه‌مساڵ لاوازه، نرخی نه‌وت له مانگی رابردوودا نزمترین ئاستی ٢٠ ساڵی رابردووی تۆماركرد و، له ئه‌مریكا سه‌دان كۆمپانیای رووبه‌ڕووی مایه‌پووچ بوون كرده‌وه.
ئابووریناسی وزه له زانكۆی هۆستن، ئید هیرس، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه نه‌دانی قه‌رزی نوێ له لایه‌ن بانك و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه زۆر كۆمپانیای رووبه‌ڕووی مایه‌پووچ بوون كردووه‌ته‌وه كه له پیشه‌سازی نه‌وتدا كار ده‌كه‌ن.
هیرس باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان پێش په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رنامه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیرهنهوتیهكانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد و، رایگه‌یاند: ''ئه‌وه یه‌كه‌م زیانی كاری ئه‌و كارمه‌ندانه بوو كه له كێڵگه نه‌وتیه‌كاندا كار ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار كارمه‌ند كاره‌كانیان له‌ده‌ستدا''.
ئید هیرس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌كان له ئه‌مریكا نۆ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك كه‌میكردووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا تێكڕا ٤٢٥ سەکۆ كه‌میكردووه و، له هه‌فته‌ی ٩-١٥ی ئایاردا، دابه‌زیوه بۆ ٢٥٨ سه‌كۆ، ئه‌وه‌یش له ته‌مووزی ٢٠٠٩ه‌وه تا ئێستا نزمترین ئاسته تۆماركرابێت.
هیرس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌نیا به‌هۆی دابه‌زینی ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وته‌وه زیاتر له ٦٠ ملیار دۆلار زیان به‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئه‌مریكا گه‌یشتووه و، رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له خوار ٣٠ دۆلاره‌وه بمێنێته‌وه ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت زیانی مانگانه‌ی كه‌رته‌كه له ٢٤ ملیار دۆلار زیاتر بێت. ته‌نیا له ویلایه‌تی ته‌كساس زیانی ئابووریی له رۆژێكدا زیاتر له ١٣٥ ملیۆن دۆلاره''.
- ''تێكڕای قه‌رزی كۆمپانیاكان نزیكه‌ی ١٣٠ ملیار دۆلاره''
به پێی راپۆرتی كۆمپانیای Haynes and Boone كه له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا كار ده‌كات و ناوه‌نده‌كه‌ی له ته‌كساسه، ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵه‌وه مایه‌پووچ بوونی خۆیان راگه‌یاندووه ٢٠٠ كۆمپانیای تێپه‌ڕاندووه.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه، له هه‌مان قۆناغدا تێكڕای قه‌رزی كۆمپانیاكانی بواری پیشه‌سازی نه‌وتی ئه‌مریكا نزیكه‌ی ١٣٠ ملیار دۆلاره.
- ره‌نگه ١٧٠ كۆمپانیای دیكه مایه‌پووچ بوون رابگه‌یه‌نن
هه‌روه‌ها له راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی توێژینه‌وه‌ی وزه‌ی Rystad Energy كه ناوه‌نده‌كه‌ی له نەرویژه، باس له‌وه كراوه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت تێكڕا له ٣٠ دۆلاردا بێت ئه‌وا ره‌نگه ساڵی داهاتوو ١٧٠ كۆمپانیای دیكه له ئه‌مریكا مایه‌پووچ ببن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن