ئابووری, کۆڤید- ١٩

''ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه‌''

- سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، دارا جەلیل خەیات: ''لەدوای قەدەغەی ھاتوچۆوە، لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئێران ھاتوچۆی بارزگانی بەردەوامە"

Heman Hussein Yaseen  | 01.04.2020 - نوێکردنەوە : 16.04.2020
''ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه‌''

Arbil

هه‌ولێر - AA

سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتییان کە جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە و رۆژانە چەندین بارھەڵگر لە سنوورەکانەوە دێنە ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، دارا جەلیل خەیات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لەدوای قەدەغەی ھاتوچۆوە، لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وەک تورکیا و ئێران ھاتوچۆی بارزگانی بەردەوامە و رۆژانە چەندین ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر دێنە ھەرێمی کوردستان و رەنگە ھاوردە تۆزێک کەم بووەتەوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە ھۆی ئەوەی کە قەیران دروست بێت''.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخ لەم ماوەیەدا بە رێژەیەکی کەم، دارا جەلیل خەیات گوتی: ''دیارە ھەندێک شت ھەیە وەک بابەتی خواردەمەنی کە خەڵک بەچڕی دەیکڕی و ئەمەش رەنگە کەمێک نرخی گۆڕیووە، بەڵام بە مانای ئەوە نییە کە نرخ گران بووبێت و ھیوادارین کە بازرگانان رەوشی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن''.

سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، دارا جەلیل خەیات گوتیشی: ''ھەرێمی کوردستان زۆرترین ئاڵوگۆڕی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێراندا ھەیە، ئێمەش لەم چوارچێوەیە ئاسانکاریمان بۆ بازرگانان کردووە و رۆژانە کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگان دەکەین و کار لەسەر داواکاری بازرگاکان دەکەین بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانان''.

دارا جەلیل خەیات دڵنیایشی دایە ھاووڵاتییان کە ھیچ قەیرانێک روونادات و گوتی: ''ئێمە لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانش کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و دڵنیاین ھیچ قەیرانێک روونادات و سنوورەکان بۆ جموجۆڵی بازرگانی کرایەوە''.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چواره‌مجار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌ و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا رۆژی ١٠ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın