جيهان, ژيان, archive

کوشتنی منداڵێک بە ھۆی درامایەکی تورکییەوە

لە ئەفغانستان منداڵێک بە ھۆی لاساییکردنەوەی زنجیرە درامایەکی تورکی لەلایەن ھاوڕێیەکی خۆی خنکێنرا.

07.11.2013 - نوێکردنەوە : 07.11.2013
کوشتنی منداڵێک بە ھۆی درامایەکی تورکییەوە

کابوڵ

رووداوەکە لە پارێزگای گەزنە لەباشووری ئەفغانستان روویداوە.

زەفەر شەریف، قایمقامی جاگۆر لەپارێزگای گەزنە لەبارەی رووداوەکە بەو جۆرە روونکردنەوەیداوە کە دوو منداڵ لاسایی ھەردوو کارەکتەری ئەسکەندەری گەورە و پۆلاد عەلەمدار ئۆغڵو لەزنجیرە درامای (کورتلەر ڤادیسێ - دۆڵی گورگەکان) یان کردووەتەوە، ئەوەی رۆلی ئەسکەندەری گەورەی گێڕاوە پۆلاد عەلەمداری بە تەناف خنکاندووە.

بینەری زنجیرە دراما تورکییەکان لە ئەفغانستان زۆرەو و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن، ئەکتەرەکانی ئەو درامایانە لە سەرانسەری ئەفغانستان دەناسرێن و لە لایەن خەڵکەوە خۆشەویستن.

یەکێ لەو زنجیرە درامایانەی بینەری زۆرە، درامای دۆڵی گورگەکانە. حەفتانە چوار شەو لەتەلەڤزیۆنی ئەو وڵاتە پەخش دەکرێ. لە پاڵ وێنەی سەرۆک و کاربەدەستانی ئەفغانستان، وێنەی ئەکتەرە تورکییەکانیش ھەڵدەوارێن.

بەشێک لە خەڵکی ئەفغانستان کە دەرفەتی بینینی تەلەڤزیۆنیان نییە، زنجیرە دراماکان بە دۆبلاژ کراوی لەڕێی ڤیدیۆوە سەیر دەکەن.

لە سەردەمی حوکمڕانی بزووتنەوەی تاڵیبان سەیرکردنی تەلەڤزیۆن قەدەغە بوو، بەڵام ئێستا لەو وڵاتە زیاتر لە ٥٠ کەناڵی ھەرێمی و ئاسمانی ھەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın