جيهان

کازاخستان.. ھەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ

- ئەسغەر مامین بە سەرۆکوەزیرانی نوێی کازاخستان لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، ھەڵبژێردرا.

Zana Natık Kerem  | 25.02.2019 - نوێکردنەوە : 26.02.2019
کازاخستان.. ھەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ

Astana

ئاستانا ــ AA

پەرلەمانی کازاخستان ئەسغەر مامین-ی بە سەرۆکوەزیرانی نوێ ھەڵبژارد، دوای ئەوەی ناوبراو لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە، نورسوڵتان نەزەربایێڤ کاندیدکرابوو.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن سەرۆکایەتی کازاخستان-ەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە کە سەرۆکی ئەو وڵاتە، نورسوڵتان نەزەربایێڤ بڕیارێکی واژووکردووە کە بەپێی بڕیارەکە، ئەسغەر مامین تەمەن ٥٣ ساڵ راسپێردراوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەویش دوای ئەوەی پەرلەمان رەزامەندی لەسەر نیشانداوە.

ئاماژە بەوەدەکرێت پێشتر نورسوڵتان نەزەربایێڤ داوای لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو، باکتی جان ساجینتایێڤ کردبوو بە ھۆی ئەوەی ھیچ پێشڤەچوونێکی بۆ پێشخستنی ئابووری وڵات بەدینەھێناو، دەستلەکاربکشێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın