Fakhradin Ibrahim Mohammad
20 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
بە پێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە، تووشبووان ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دووکچی تەمەن ١٥ و ٩ ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێرن و چوار پیاوی دیکە کە تەمەنی یەکێکیان ٥٣ ساڵان و دوویان ٤٢ ساڵ و یەکێکیشیان ٢٩ ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھەولێرن و دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیانن".