ھەشت حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان راگەیەندرا
- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەشت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری ھەولێر راگەیاند کە پێنجیا خەڵکی شارەدێی خەلیفان و سێیەکەی دیکەشیان خەڵکی دھۆک-ن و لە ھەولێر لە کەرەنتین دابوون.
Arbil
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەشت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری ھەولێر راگەیاند کە پێنجیا خەڵکی شارەدێی خەلیفان و سێیەکەی دیکەشیان خەڵکی دھۆک-ن و لە ھەولێر لە کەرەنتین دابوون.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە، ھەشت حاڵەتی دیکە لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکران کە چوار لەوان رەگەزی نێر و تەمەنیان (٤٠، ٣٧، ٣٢، ٣١) ساڵە و چوار کەسەکەی دیکەش رەگەزی مێینەن کە تەمەنیان (٣٢، ١٦، ١٤، ٢) ساڵە، سێ کەسیان لە کەرەنتین بوون و لە وڵاتی فەڕەنسا گەڕاونەتەوە و پێنج کەسەکەی دیکەش بەرکەوتەی تووشبووەکەی شارەدێی خەلیفان-ن".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-١٩ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٥٠ تووشبوو کە لەنێویاندا دوو حاڵەتی مردن ھەیە و ٥٦ نەخۆشیش چاکبووەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان.